بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە بازارەکانی دراوی هەرێم بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەرداهات و بەراورد بە دوێنێ بەیانی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
پەیامنێری سپی لە بازاری دراوی سلێمانییەوە نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە ( سپی ) راگەیاند:
١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەکرێت لە کاتێکدا دوێنێ بەیانی بە ١٥٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانیتریش لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
- ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٦ هەزارو ٤٠٠ دینارە.
- ١٠٠ پاوەن بە ١٩٧ هەزار و ٥٠٠ دینارە.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ:
- ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢هەزار و ١٢٧ دینارە، بەراورد بە دوێنێ کە بە ٣ هەزار و ١٧٥ دینار بووە، زۆر دابەزیوە.
- ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢ هەزار و ٧٥٠ دینارە.