ئێوارەی ئەمڕۆ ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەرزبووەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتی داخستنی بازاڕی دراودا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەکرا، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٥٨ هەزار دینار بوو.
ئەمڕۆش بانکی ناوەندی بڕی ١٩٥ ملیۆن و ٥٠٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لەو بڕەش ١٥٦ ملیۆن و ٤٦٢ هەزار و ٥٩٥ دۆلاریان بەشێوەی حەواڵە و ٣٩ ملیۆن و ٤٠ هەزار دۆلاریشی بەشێوەی نەقدی بووە.