لە پێنجوێن دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت


قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت" رۆژی دووشەممەی داهاتوو نەوتی سپی بەسەر دانیشتووانی قەزای پێنجوێن، ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دابەشدەكرێت".

لە راگەیاندنێکدا قائیمقامی پێنجوێن کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردەوە" هەر خێزانێك بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی بە نرخی ١٠٤هەزار دینار پێدەدرێت".

 بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی ( دەست سپی ) كەوتووە و تێیدا هاتووە" ئاگاداری دانیشتوانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمك و ناڵپارێز دەكەن، رۆژی دوو شەممە یەكەم گوژمی نەوتی سپی دەگاتە قەزای پێنجوێن و بەسەرهاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت".

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هاوڵاتییان بۆ وەرگرتنی نەوت پێویستیان بە كارتی سووتەمەنی كۆدی ٢٨٣، لەبەرگیراوەی ناسنامە یان هەر بەڵگەنامەیەكی دیكەی فەرمی دەبێت و نرخی بەرمیلێك نەوت بە ١٠٤ هەزار دینار دەبێت و، هەر خێزانێك بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی پێدەدرێت و پڕۆسەی دابەشكردنەكەش بە چەند قۆناغێك ئەنجامدەدرێت. 



AM:12:50:09/10/2023