کەشناسی هەرێم: باران بارین بەردەوام دەبێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٣ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی بەیانی زوودا نمە باران دەبێت لە ناوچە جیاجیاکان، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش نمە باران بەردەوامی دەبێت تا دواینیوەرۆ بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ – ٢٠)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باشووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ – ١٠)کم دەبێت.  

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان بەگشتی لە نێوان نیمچە هەور بۆ پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەرەبەیانی زوودا ئەگەری نمە باران هەیە لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت ئاڕاستەکەشی ڕووەو باکوری خۆرئاوا دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت.  

کەشناسی لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا لەبارەی پلەی گەرمای سبەی ناوچە جیاجیاکان پێشبینی دەکات کە (هەولێر ٣٢، سلێمانی ٢٩، دهۆک ٣٠، کەرکوک ٣٥، هەڵەبجە ٣١، زاخۆ ٣٠، سۆران ٢٧، حاجی ئۆمەران ٢٠، گەرمیان ٣٦)ی پلەی سیلیزی دەبن.


AM:10:55:11/10/2023