لەبارەی دابەشکردنی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" دابەشکردنی هەشتەم بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دەستپێکردووە و دابەشکردنی حەوتەم بەشە ئاردیش بەردەوامە". 

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" دابەشکردنی هەشتەم بەشە خۆراک دەستیپێکردووە، لەگەڵ حەوتەم بەشە ئاردی هاوڵاتییان کە تا کۆتایی ئەمساڵ چەند بەشە خۆراکێکی دیکە دابەشدەکرێت". 

وتیشی" بریکارەکانمان ئاگادارکردوەتەوە لە کاتی هەبوونی هەر خۆراکێکی خراپ دابەشی نەکەن و بیگەڕێننەوە بۆ کۆگاکان". 

بەشەخۆراکی هاوڵاتییان بریتییە لە (برنج و زەیت و شەکر و نۆک، نیسک و دۆشاو)، لە ئێستاشدا دەست بە دابەشکردنی کراوە.


PM:05:09:12/10/2023