ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە سنووری قەزای کۆیە شۆفێرێک و سەرنشینێك گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان - پاتڕۆڵ) لە نزیك گوندی سێوەسەن وەرگەڕا".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەكەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینێك گیانیان لەدەستداوە.
بەپێى زانیارییەکان، قوربانییەکان دوو گەنجى دانیشتوى قەزاى کۆیەن بە ناوەکانى (بۆتان فەتحوڵا مەولود و رەوا بورهان ساڵح).