عێراق.. لە ڕووداوێکی تەقەکردن و تەقینەوەدا چەند کەسێک بوونە قوربانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لە میسانی باشووری عێراق چەند کەسێک بوونە قوربانی، هاوکات لە پارێزگای زیقاریش تەقینەوەیەک ڕوویدا و دوو کەس بریندار بوون. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ناوەڕاستی میسان هێرشیان کردووەتە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون". 

ڕوونیشیکردەوە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووداوەکە لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانێک ڕوویداوە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا دوو کەس لە باشووری شاری ناسریە ناوەندی پارێزگاکە برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە، ڕووداوەکە لە ئەنجامی ناکۆکییەکی پێشووتر کە لە نێوان دوو لایەن دروستبووە کە بەهۆیەوە نارنجۆکێک لە بەردەستی یەکێکیاندا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە هەردووکیان بە سەختی بریندار بوون. 

وتیشی" لە ئێستاشدا هێزێکی ئەمنی شوێنی ڕووداوەکەیان گەمارۆداوە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر".


AM:08:32:14/10/2023