لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بۆ جارێکی دیکە نرخى به‌نزین به‌ هەرسێ جۆرەکەیەوە له‌ بەنزینخانەکانی پارێزگای سلێمانى دابەزێت.

بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" کاتژمێر (٤:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ بەنزینی نۆرماڵ بڕی (٥٠) دینار و موحەسەن و سوپەریش (٢٥) دینار نرخەكانیان دادەبەزن. 

لە ئێستادا نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە (٩٧٥) دینارە و موحەسەن بە هەزار و ٧٥ دینار و سوپەر بە هەزار و ٢٥٠ دینارە.


PM:03:39:15/10/2023