ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئێرانی سزا دەدرێت

سکاڵای چەند ملیاری سینمای ئێران لە دژی (مێهران مۆدیری) دەرهێنەر و ئەکتەری بەناوبانگ بەهۆی کاردانەوەی بەرامبەر بە مردنی مەهسا ئەمینی.

بەرهەمهێنەری بەرنامەی (دوورهەمی) مێهران مۆدیری،رایگەیاند" ڕێکخراوی پەخش سکاڵای لەسەر ئەم بەرنامەیە تۆمار کردووە، بەهۆی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساڵی ڕابردووی سەبارەت بە کۆچی دوایی مەهسا ئەمینی".

ڕۆژی سێشەممە  ماڵپەڕی (خەبەر ئۆنلاین)ی لە ئێران ڕایگەیاند" لەبەر ئەوەی دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆییە، نەتوانرا وێنەی مێهران مودیری لە تیڤی پەخش بکرێت، دەنگ و رەنگی ئێران بانگەشەی ئەوەی کرد کە ناوبراو دەبێت پارەی بەرهەمهێنانی ئەو بەرنامانە لە ساڵی ١٩٩دا  و پارەی ڕیکلامەکان و هەروەها پێدانی زیانەکانی دواکەوتنی پارەدان و کرێی پارێزەر و کرێی دادگا بدات کە دەبێتە بەهای چەن سەد ملیار تمەنی ئێرانی".

لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لە لەلایەن هێزەکانی ئیرشادی کۆماری ئیسڵامی،  مێهران مودیری لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ڕەخنەی لە "توندوتیژی"ی حکوومەتی ئێران گرت و داوای کرد کە چیتر وێنەی ناوبراو لە تەلەفزیۆنەکانەوە پەخش نەکرێت .




PM:11:27:17/10/2023