شەپۆلێکی باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" شەپۆلێکی باران بارین چەند ناوچەیەكی هەرێم دەگرێتەوە کە ئێوارەی سبەینێ‌ پێنج شەممە بەردەوام دەبێت". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی ڕایگەیاندووە" سبەینێ پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری بۆ نیمچە ھەور دەگۆرێت و لە ناوچە شاخاوییەکاندا ھەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بارانێکی مامناوەند و پچر پچر دەبێت و لە سەنتەری ھەردوو پارێزگاکە و سنوری ئیدارەی ڕاپەرین ئەگەری نمە باران دەبێت و لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێم ئەگەری بارانبارین نابێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی جێگیر دەمێنێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکاندا بەرێژەیەکی کەم بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە، کاریگەری ئەم بارانبارینە لە کاتەکانی ئێوارەدا کۆتایی پێدێت. 


PM:11:20:18/10/2023