هونەرمەندی گۆرانیبێژی لوبنانی نەوال زوغبی نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی بینەرەکانی.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نەوال زوغبی نوێترین وێنەی خۆی و کچە تەمەن (٢٥) ساڵەکەی بڵاوکردەوە و بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی.
نەوال زوغبی لە ٢٩ی حوزەیرانی ١٩٧١ لە لوبنان لە دایکبووە، گۆرانیبێژێکی لوبنانییە و نازناوی ئەستێرەی ئاڵتوونی پێدراوە و بە پێشەنگی ئافرەتە گۆرانیبێژەکانی مێژووی مۆسیقایی ڕۆژئاوایی جیهانی عەرەبی دەژمێردرێت، کە ناوبانگی لە ئەمریکا و ئەوروپاش بڵاوبۆتەوە.
هاوسەرگیری لەگەڵ ئیلی دیب کردووە کە بەڕێوەبەری کارەکانی بووە و دواتر لە ساڵی ٢٠٠٨ لە هاوسەرەکەی جیا بووەوە، کە لە دوایی ١٥ ساڵ لە ژیانی هاوسەرێتی سێ منداڵیان هەیە.