تورکیا.. ١٥٧ کۆچبەر لە دەریای ئیجە دەستگیر دەکرێن

 لە باکووری رۆژئاوای تورکیا ١٥٧ کۆچبەر کە دەیانویست  بە نایاسایی لە رێگەی دەریاوە بەرەو یۆنان برۆن دەستگیر کران.

رۆژی پێنجشەممە، ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تیمەکانی پاسەوانیی کەناراوەکانی تورکیا لە سنووری شارۆچکەی ئایڤاجک ١٧٥ کۆچبەریان دەستگیر کرد
، کە دەیانویست بە دوو بەلەم لە دەریای ئیجەوە بەرەو یۆنان برۆن، دواتر بۆ رێکاری یاسایی رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کراون.

 

وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەیلوولی ئەم ساڵ رایگەیاند" لە ماوەی ٩٠ رۆژدا ٧٥ هەزار و ٤٢٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیر کراون. لەو ژمارەیە ٣٢ هەزار و ٥٦٣کۆچبەر دیپۆرت کراونەتەوە".

 

بەگوێرەی داتاکانی سه‌رۆكایه‌تیى فه‌رمانگه‌ى كۆچ، کە سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى توركیایە،ساڵی رابردوو ١١٩ هەزار و ٨١٧ کۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە، کە ٦٦ هەزار و ٥٣٤یان ئەفغانستانی، ١٢ هەزار و ٣٨٥ پاکستانی و ٤٠ هەزار و ٨٩٨ کۆچبەریش لە رەچەڵەکی دیکەن.



PM:04:14:20/10/2023