جێگرەوەی ئەنچیلۆتی ئاشکرا بوو

خۆسێ فێلیکس دیازی رۆژنامەنووس ئاشکرای دەکات،  کارلۆ ئەنچیلۆتی لە پێشینەی کارەکانیدا بەردەوامبوونە لە ڕیاڵ مەدرید، بەڵام ئەگەر یانەکە جێبهێڵێت،جێگرەوەی ئامادەیە.

 هەروەها یانەکە دڵخۆش دەبێت بە بەردەوامبوونی، هیچ ناڕەزایەتییەک نییە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام هەموو شتێک پەیوەستە بە ئەنجامەکانی کۆتایی وەرزەوە نەک ئێستا.

بە قسەی سەرچاوەکە، هەروەها یانەکە پلانی جێگرەوەی هەیە ئەگەر کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕوات، یانەکە هیچ کێشەیەکی نییە بۆ ڕۆیشتنی بۆ بەڕازیل و ڕائول و چابی ئەلۆنسۆ بژاردەی بەدیلن.

ئەگەر کارلۆ ئەنچیلۆتی بڕوات، ڕائول جێگرەوەیەو  و خابی ئەلۆنسۆش  لەگەڵیدا ناوی  لە لیستەکەدا دەبێت.

  لە ئێستادا یانەکە بەدوای چابی ئەلۆنسۆدا دەگەڕێت کە چاوەڕوانییەکان زیاترە، بەڵام پێدەچێت ئەو ڕاهێنەرە پێش ئەوەی بچێتە ڕیاڵ مەدرید ئەزموونێکی دیکەی دەوێت.



PM:05:35:20/10/2023