سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە) رایدەگەیەنێت" یه‌كێك له كێشه‌كانی سیستمی بانكی له عێراقدا نه‌بوونی متمانه‌ی خه‌ڵكه به بانكه‌كان كه ئه‌وه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه".
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە میانى بەشداریکردنى لە کۆنفرانسى ساڵانەى بانکەکانى عێراق لە هەولێر رایگەیاند" بڕیارماندا پشتگیری لە پلانەکانی فراوانکردنی بانکەکان بکەین بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت، هاوشێوەی کەرتی گشتی کە تێیدا خزمەتگوزاری پێشکەش بە سەدان هەزار کەس دەکرێت، جگە لە هاندانی بانکەکان بۆ زیادکردنی لقەکانیان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان".
دەشڵێت" تا کۆتایی ئەمساڵ، هەزاران فەرمانبەری کەرتی گشتی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من تۆماردەکرێن و حیسابی بانکیان لە بانکە تایبەتەکانەوە بۆ دەکرێتەوە، بۆ ئەوەی موچەکانیان لەو رێگەیەوە وەربگرن".
جەختیشیکردەوە، لە ساڵی داهاتوودا ئەم پڕۆسەیە خێراتر دەبێت و پابەندن بەوەی تا کۆتایی ساڵی داهاتوو یەک ملیۆن موچەخۆر حیسابی بانکییان هەبێت.
بارزانی لە درێژەی قسەکانیدا ڕاشیگەیاند" دەبێت دان بەوەدا بنرێت کە تا ئێستا بانکەکانی کەرتی گشتی نەیانتوانیوە پێداویستی هاوڵاتیان دابین بکەن، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پشتبەستن بە پارەی نەختینەیی کۆتایی بە گەشەی ئابووری لە هەرێمی کوردستان هێناوە".
دووپاتیشیکردەوە، حکومەت هەموو پاڵپشتییەک بۆ بانکە ئەهلییەکان دەکات بۆ زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانیان، ئامانجیشیان دروستکردنی کێبڕکێی تەندروستە لە نێوان بانکەکاندا کە هاوڵاتیان بتوانن ئەوەی دەیانەوێت هەڵیبژێرن.
له‌باره‌ی بوونی متمانه به بانكه‌كان له هه‌رێم مەسرور بارزانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، یه‌كێك له كێشه‌كانی سیستمی بانكی له عێراقدا نه‌بوونی متمانه‌ی خه‌ڵكه به بانكه‌كان كه ئه‌وه‌ش چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، به‌ڵام هه‌مو هاوكاریه‌ك پێشكه‌شی بانكه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به بانكه‌كان دروستبكرێت.