ئیسرائیل: چەکدارانی حەماس ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن

کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند" کە چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە کاتی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل مادەی هۆشبەری (کاپتاگۆنیان )بەکارهێناوە، ئەم دەرمانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە سوریا و لوبنان و عێراق بەرهەم دێت و بە قاچاخ دەگوازرێتەوە بۆ ئوردن و سعودیە و غەزە".

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل،" چەکدارانی بزووتنەوەی حەماس لە کاتی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەردا حەبی دەروونی (کاپتاگۆنیان خواردبوو). سوریا یەکێکە لە بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی ئەم دەرمانە.

کەناڵی 12ی ئیسرائیل لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕایگەیاندووە،" ماددەی هۆشبەرەکانی (کاپتاگۆن) لەسەر چەند کوژراوێک و دەستگیرکراوی بزووتنەوەی حەماس دۆزراوەتەوە. هەروەها گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە کە ماددە هۆشبەرەکان لەناو ئۆتۆمبێلێکی حەماسدا دەرکەوتووە".

کاپتاگۆن بە (مادەی هۆشبەری جیهاد) و ( کۆکاین بۆ هەژاران) ناسراوە. بەکارهێنەرانی کاپتاگۆن توانای ئەوەیان هەیە بۆ ماوەیەکی زیاتر بەئاگا بمێننەوە و سەرنجیان لەسەر شتێکە. دەوترێت ئەم جۆرە حەبانە متمانە بەخۆبوون و ئامادەیی بۆ مەترسی زیاد دەکەن.

بەگوێرەی هەندێک ڕاپۆرت،" تیرۆریستانی داعش لە هێرشەکانی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە پاریس لەژێر کاریگەری حەبی دەروونی چالاکی کاپتاگۆندا بوون".

بەگوێرەی کەناڵی 12ی ئیسرائیل، بەکارهێنانی ئەم دەرمانە لەنێو گەنجانی کەرتی غەززەدا بەربڵاوە و "دەیان هەزار ئالوودەبوو لە غەززە" کاپتاگۆن بەکاردەهێنن".

کاپتاگۆن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦١ وەک دەرمان بەرهەم هێنرا، بەرهەمهێنەرانی بۆ دەرمانکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ خەمۆکی و نەبوونی گرنگیدان و وردبینی لە نەخۆشەکاندا بەرهەمیان هێنا، دواتر بۆ (ئەمفیتامین و میتامفیتامین) پەرەی پێدراوە و بۆ چارەسەرکردنی تێکچوونی چالاکیی زۆر، کەمی سەرنج و بە شێوەیەکی باو خەمۆکی بەکارهاتووە.




PM:06:57:21/10/2023