لەسەر بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعس رەغدە سەدام سزای ٧ ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو


رەغدە سەدام حسێن کە چالاکترین و دیارترین وەچەی سەدام حسێنی سەرۆکی پێشووی رژێمی عێراقە، لە دادگایەکی بەغدا بە تۆمەتی بانگەشکردن بۆ حزبی بەعس ٧ ساڵ زیندانیکردن حوکمدرا.

ئەمڕۆ ٢٢ ی ئۆکتۆبەر لە بەغدا لە دادگای کەرخ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە و قسەکردن لە میدیاکانەوە بەبێ ئامادەبوونی خۆی، حوکمی ٧ ساڵ زیندانیکردن بۆ رەغدە سەدام دەرچوو.

بنەماڵەی سەدام بەرەغدەشەوە ئێستا زۆریان لە ئوردون دەژین، بەڵام لە هەموویان چالاکتر رەغدەیە.

رەغدە لە دایکبووی ١٩٦٨ و کچی سەدام حسێن سەرۆکی پێشووی عێراقە، لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ حسێن کامل پێکهێناوەو خاوەنی پێنج منداڵی کوڕە بەناوەکانی ( عەلی، حەریر، وهج، سەدام، بنان ) لە ئاستی خوێندن بەکالاریۆسی لە زمانی ئینگلیزیدا هەیە.

 لە ساڵی ١٩٩٥ حسین کامل کە ئامۆزای سەدامە لەگەڵ بنەماڵەی سەدام تێکدەچێت و هەڵدێت بۆ ئوردون، دواتر لە ساڵی ١٩٩٦ گەڕایەوە عێراق، بەڵام بنەماڵەکەی سەدام، حسێن کاملیان پاکتاوکرد.

رەغدە سەرپەرشتی تیمی پارێزەرانی سەدام حسێنی دەکرد کە لە سێبتەمبەری ٢٠٠٣ دەستگیرکراو دواتر دادگایی کراو لە سێبتەمبەری ٢٠٠٦ لە سێدارەدرا.



PM:03:34:22/10/2023