لە ئەنجامی شه‌ڕ و پێكدادانی ئەمڕۆی نێوان هێزه‌كانی یه‌كه‌ی ٨٠ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، لە سنووری مەخموور چەند پێشمەرگەیەک بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەهۆی شه‌ڕه‌كه‌ی ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان هێزه‌كانی ٨٠ی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، دوو پێشمه‌رگه گیانیان لەدەستدا و ١٠ پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربوون، هه‌روه‌ها دوو سەربازی سوپای عێراقیش کوژراون و زیاتر لە (١٠) سەربازی دیکەش برینداربوون.
له‌ئێستاشدا شه‌ڕه‌كه راگیراوه و هه‌وڵی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه دەدرێت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە زنجیرە چیای قەرەچووغ لە سنووری مەخموور هێزەکانی ٨٠ی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق رووبەڕووی یەکتربوونەوە.