شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلی باران بارین لە سەرتاسەری هەرێم دەستپێدەکات".
سیروان ساڵح شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەم مانگەدا ئەگەری بارانی پەڵە نییە، ئەگەر گۆڕانکاری ڕوونەدا هەفتەی یەکەمی مانگی داهاتوو پەڵە دەدات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان".
لای خۆشیەوە شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند" پێشبینی دەکرێت لە هەفتەی داهاتوودا شەپۆلێکی فراوانی بارانبارین و هەورە بروسکە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم بکات کە سەرچاوەی سەرەکی شەپۆلی بارانبارینەکە لە دەریای سوور و ناوەڕاستەوە سەرچاوە دەگرێت".