بەڕێوەبەرایەتی نەوتی سلێمانی: هەفتەی داهاتوو لە سەنتەری شار نەوت دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو لەسەنتەری شاری سلێمانی دەست بە دابەشکردنی نەوت بکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی ئاماری دابەشکردنی نەوت لە ٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ی تا ٢٣ی تەشرینی یەکەمی  بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند" بڕی  ١٢ ملیۆن و ٨٥٢ هەزار لیتری بەسەر (٦٤٢٦٠) خێزاندا، لە ناوچەکانی  پێنجوێن وسەیدصادق ورانیەوماوەت وشارباژێڕ وبازیان دابەش کردووە".

باسی لەوەش کردووە کە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامی هەیە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لەسەنتەری شاری سلێمانیش دەست بەدابەشکردنی نەوت بکرێت.

بەپێی ئامارێکی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە (٢٦٤) ملیۆن لیتر لە نەوتی سپی هەیە.



PM:02:39:23/10/2023