سودانی: تا کۆتایی ساڵ ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بەردەوام دەبێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند"هەر سێ ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە کاتی خۆی رەوانە دەکرێت و تا كۆتایی ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت".

 ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی تەشرینی ٢٠٢٣ دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند،" ٧٠٠ ملیارەکان لە کاتی خۆیان رەوانەی هەرێم دەکرێن و لەمانگی ١٢ پاکتاویی دارایی نێوان ھەرێم و بەغداد دەکرێت، پاشان کۆدەکرێتەوە و بەپێی یاسایی بودجە، پشکی هەرێم دەنێرن".

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ باسم عه‌وادی وتەبێژی حکومەتی عێراقی بە کەناڵی (کوردستان ٢٤)ی راگه‌یاند،"دوای تەواوکردنی تەمویلی وەزارەتەکان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبه‌ران، وەزارەتی دارایی ٧٠٠ ملیارەکەی هەرێم بۆ ئەم مانگە رەوانە دەکات". 





PM:07:45:24/10/2023