ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕێکخراوی یونیسێفی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماری زیانە گیانییەکانی منداڵانی لە کەرتی غەززە بڵاوکردەوە و دەڵێت" ڕۆژانه زیاتر له (٤٠٠) منداڵ برینداربوون یان گیانیان لهدهستداوه".
ڕێکخراوی هاوکاری منداڵانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) رایگەیاند" له سهرهتای دەستپێکی هێرشە بهردهوامهكانی كهرتی غهززه دوو هەزار و ٣٦٠ منداڵ کوژراون و پێنج هەزار و ٣٦٤ منداڵیش برینداربوون".
رێکخراوەکەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕۆژانە زیاتر لە (٤٠٠) منداڵ لە کەرتی غەززە بریندار دەبن یان دەکوژرێن.
یونیسێف ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای پەرەسەندنی ململانێکانەوە زیاتر لە (٣٠) منداڵی ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستاش دەیان منداڵ لە کەرتی غەززە بە دیل گیراون.
شەڕ و پێکدادانی نێوان غەززە و سوپای ئیسرائیل ماوەی (١٨) ڕۆژە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی قوربانییەکان لە زیادبووندایە.