درۆنێک لە سنووری ئامێدی کەوتە خوارەوە

درۆنێك، كە پێدەچێت فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیا بێت لە چیایەكی نزیك ئامێدی كەوتە خوارەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ درۆنێك لە نزیك گوندی (سگێرێ )ی سەر بە قەزای ئامێدی كەوتۆتە خوارەوە 

تا ئێستا هیچ دامەزراوەیەكی ئەمنی و فەرمی هەرێم زانیاری سەبارەت بە "درۆن”ەكە بڵاونەكردۆتەوە، هیچ لایەنێكیش بەرپرسیارێتی خاوەندارێتی درۆنەكە و تێكشكاندنی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئەمە دووهەمجارە لەماوەی هەفتەیەکدا لە سنووری قەزای ئامێدی درۆن دەکەوێتە خوارەوە.



PM:06:40:25/10/2023