بانکی ناوەندی عێراق بڕی دۆلاری فرۆشراوی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زیاتر لە یەک ملیار و (٩٩٦) ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا بانكی ناوەندی عێراق لە رۆژانی فرۆشتنی دۆلاردا بڕی ٩٩٦ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٣٤ دۆلاری فرۆشتووە.
هەروەها زۆرترین فرۆشی دۆلار لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڕۆژی چوارشەممە بووە كە كۆی گشتی فرۆش ٢١٣ ملیۆن و ٨٢٨ هەزار و ٩٦١ دۆلاری ئەمریكی بووە، هەروەها كەمترین فرۆش ڕۆژی پێنج شەممە بووە كە ١٩١ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٦٨٦ دۆلاری فرۆشتبوو.
فرۆشی حەواڵەی دەرەکی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٨٣٠ ملیۆن و ٢٦٥ هەزار و ٣٤ دۆلار بووە، لە كاتێكدا تەنیا ١٦٦ ملیۆن و ٧١٠ هەزار دۆلار بۆ كاش تەرخان كراوە.