دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە سلێمانی دەستیپێکرد

دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان لە سلێمانی دەستیپێکرد و بەردەوام دەبێت تاکوو سەرجەم هاوڵاتیان نەوت وەردەگرن.

تەها جەمال، بەرپرسی دابەشكردنی نەوت لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكان رایگەیاندووە " لە ئەمڕۆوە شەممە ٢٨ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لەناو شاری سلێمانی لە مەڵبەندی ٧ەوە دەستیپێکردووە بەهۆی ئەوەی ساڵی ڕابردوو لەو مەڵبەندەدا وەستابو، ئەگەر نەوت وەک ئێستا نەردەست بێت سەرجەم هاوڵاتیان یەک بەرمیل نەوتیان پێدەدرێت". 

هەروەها وتی" دوای مە:بەندی ٧، دەچنە مەڵبەندەكانی (٨ و ٩ و ١٠) و بەردەوام دەبن تاوەكو سەرجەم هاووڵاتیان نەوت وەردەگرن". 

بەرپرسی دابەشکردنی نەوت و کانزاکان رایگەیاند"هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوتی ٢٠٠ لیتری  بە نرخی ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینار پێدەدرێت، ئەگەریش بڕە نەوت بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوە لە مەڵبەندی یەکەوە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەنەوە ". 

لە ماوەکانی ساڵانی ڕابردوودا پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان لە هەندێک ناوچە دابەشدەکرا، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیانی ناوچەکانی دیکەی هەرێم بە تایبەت لە سەنتەری شارەکان نەوتی سپیان وەرنەدەگرت. 




PM:06:42:28/10/2023