بانکی رەشید رایدەگەیەنێت" ڕێكارەكانی فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی تەواو بووە و گەشتیاران دەتوانن فۆڕمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە".
بانکی رەشیدی عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" مه‌رجه‌كانی خستنه‌گه‌ڕی لینكی پێشكه‌شكردنی ئه‌لیكترۆنی به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی دۆلار به نرخی فه‌رمی بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه ته‌واوکراوە كه ده‌یانه‌وێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەشتیاران ده‌توانێت بڕی سێ هه‌زار دۆلار بە نرخی فەرمی له ڕێگه‌ی لینكێكی ئه‌لیكترۆنیه‌وە وه‌ربگرن.
پێشتر بانكی رافیده‌ین لینكێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ وه‌رگرتنی دۆلار به نرخی فه‌رمی كاراكرد و گه‌شتیاران پێش ئه‌نجامدانی گه‌شته‌كانیان بڕی سێ هه‌زار دۆلار به نرخی فه‌رمی وەردەگرن.