سەبەتەیەکی نوێی بەشە خۆراکی هاوڵاتییان دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی و كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بەشە خۆراکی نۆیەم". 

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری بریکارەکان دەکاتەوە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خـۆراک و پێدانی  پارەی لیستی مانگی ۱۰ی ئەمساڵ. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بنکەکانی ناوشار کە دەبێت سەردانیان بکەن بریتین لە (٢٠١ + ٢٠٢ + ٢٠٣ + ٢٠٤ + ٢٠٥)، هەروەها بنکە دوورەکان بریتین لە (۲۲۲ + ٢٢٣ شەقڵاوە و هیران + هەریر و باتاس). 

ئه‌وه‌شی خستەڕوو، بەشە خۆراکی سەبەتەی نۆیەمـی ئەمساڵ لەسەر لیستی مانگی (١٠) دەدرێت.

تا ئێستا هەشت بەشە خۆراک دابەشکراوە، بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ دوو بەشە خۆراکی دیکە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبکرێت.


AM:12:01:30/10/2023