وەزارەتی دارایی: لە نزیکترین کاتدا ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی هەرێم دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم راگەیاندێکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا رایگەیاندووە" رێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکردو".   

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ وەزارەتی دارایی و ئابووری راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ڕێکارەکانی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە".

لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە"  دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو ٧٠٠ ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشیدو ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان".  




PM:01:19:30/10/2023