ئەمڕۆ سێشەممە هونەرمەندی شێوەکاری کورد دالیا محەمەد موراد کۆچی دوایی کرد.
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ هونەرمەندی شێوەکاری دیاری کورد (دالیا محەمەد موراد) کۆچی دوایی کرد.
دالیا محەمەد موراد ساڵی (١٩٧٥) له شاری سلێمانی له دایكبووه، ساڵی (١٩٩٦) بهشی شێوهكاری پهیمانگهی هونهره جوانهكانی سلێمانی تهواوكردووه، لە (١٩٩٩) یهكهمین پێشانگهی تایبهتی خۆی بە ناوی (ڕێژنە) له هۆڵی مۆزهخانهی شاری سلێمانی كردووەتەوە.
دالیا لە (٢٠٠٣ - ٢٠٠٩) وەک مامۆستای هونەر چەندین کار و پێشانکەی بۆ منداڵان سازکردووە و خاوەنی چەندین بروانامەی ڕێزلینانە، ئەندامی کارای ڕێکخراوی هونەرمەندانی کوردستانە.
دالیا موراد تا ئێستا بەشداری لە (٦٥) پێشانگەی هاوبەش کردووە، جگه له بهشداریكردنی له پێشانگهی هاوبهشی له وڵاتی میسر.