پاش ئەوەی میسی تۆپی زێڕینی هەشتەم و ٢٠٢٣ی بردەوە، سەرۆکی فیفا جیانی ئینفانتینۆ،پۆستێکی لە پێگەی خۆی لە ئینستاگرام بۆ کردووەو بە شایەنی بردنەوەی نازناوەکەی دەزانێت.
سەرۆکی فیفا جیانی ئینفانتینۆ لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە نوسیویەتی: پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی دەکەین کە هەشتەمین تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا، دەستکەوتێکی سەرسوڕهێنەرە، خەڵاتێک کە شایەنی تۆیە دوای ئەوەی سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینت کرد بۆ بردنەوەی مۆندیال لە قەتەر.
ئەوەشی وتووە:" سوپاس بۆ ئێوە کە بە درێژایی ژیانی وەرزشی گەورەتان زۆر خۆشحاڵیتان بۆ هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهان هێناوە".