بەپێی نوێترین ئامارەکان، بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین, تا ئێستا ٩ هەزار و ٧٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٢١ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئامارێکی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای هێرشەكانی حەماس بۆسەر ئیسرائیل تاوەکو ئەمڕۆ هەزار و ٤٠٠ كەس گیانیان لەدەستداوە كە (٢٣٩) کەسیان بە بارمتە گیراون و پێنج هەزار و ٤٣١ کەسی دیكەش برینداربوون.
هەروەها لای خۆشیەوە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە" تا ئێستا هەشت هەزار و ٣٨٢ هاوڵاتی فەڵەستینى گیانیان لەدەستداوە و ٢٣ هەزار و ٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە زیاتر لە (٢٧٠) یان منداڵن، هەروەها
نزیکەی یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەسیش لە ناوخۆی کەرتی غەززە ئاوارە بوون".
بەرەبەیانی رۆژی ٧ی ئەم مانگە، لە کەرتی غەززەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیانپێکرد.