"هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات"

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت".

پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە کاتی پێشکەشکردنی وتارێک بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئاینی لە هەولێر، ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب وه‌زیری دارایی و ئابوری پێیڕاگه‌یاندم هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەر دەکرێت". 

هەرچەندە لە ئێستادا لە سەرەتایی مانگی (١١)داین، بەڵام هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی (ئاب و ئەیلول)یان وەرنەگرتووە و حکومەت چاوەڕێی ناردنی (٧٠٠) ملیار دینارەکەی بەغداد دەکات. 


AM:11:20:01/11/2023