کەشناسی: باران بارین بەردەوام دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم باری کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەینی راگەیاند و پێشبینی دەکات بارانبارابارین بەردەوام دەبێت، هەروەها کەشناسی بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.
  
ئەمڕۆ پێنج شەممە کەشوهەوا بەمجۆرە دەبێت:

کەش،ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ دابارینی پروشکە باران لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، هەندێ جار بروسکەشی لەگەڵ دەبێت، رێژەی دابارین لەناوچە شاخاویەکان زیاتر دەبێت بەتایبەتی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای سلێمانی.
خێرای با، لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ٢٠-١٠ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما، نزم دەبێتەوە بە (٢-٣) پلە بە بەراوورد لەگەڵ تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 
مەودای بینین، لە نێوان ( ٧-٩ ) کم دەبێت. 

سبەی هەینی بەمشێوەیە دەبێت: 

کەش، لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریایی سوور لەسەر هەرێم، ئاسمانی هەرێم لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران کە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم و، لە ناوچە شاخاوویەکان کاریگەری زیاتر دەبێت، هەندێ کات بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ. لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت. 

خێرای با، لەسەرخۆ – مام ناوەند٢٠-١٠ کم /ک دەبێت . 
ئاراستەی با، باشوری خۆرهەڵات دەبێت .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠  کم دەبێت. 
پلەکانی گەرما، نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢٨ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک:٢٤ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٢٨ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٢٥ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ١٦ پلەی سیلیزی
سۆران:٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٢٩ پلەی سیلیزی

کەشناسی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی هەرێمی بەمشێوەیە بڵاوکردەوە:
دهۆک: 1.6 ملم
زاخۆ: 3.4 ملم
ئاکرێ: 3.2 ملم
ئامێدی: 4.0 ملم
بامەرنێ: 3.2 ملم
بازیان: 2.6 ملم
دەربەندیخان: 0.2 ملم
دوکان: 0.4 ملم
هەڵەبجە: 2.6 ملم
هەڵشۆ: 0.6 ملم
کەلار: 0.6 ملم
کانی ماسی: 1.4 ملم
مانگیش: 3.0 ملم
مەیدان: 1.0 ملم
ڕانیە: 1.7 ملم
سەرکەپکان: 6.6 ملم
چوار قوڕنە: 5.0 ملم
پێنجوێن: 15.2 ملم
قەڵادزێ: 0.6 ملم
باتوفە: 5.8 ملم



PM:01:10:02/11/2023