وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی زاخۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، "هێزه‌كانیان توانیویه‌تیان تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیربكه‌ن كه به‌شێوه‌ی ئۆنلاین و له رێگه‌ی سناپچاته‌وه كاری جادوگه‌ری و سیحری كردوه".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان وته‌بێژی پۆلیسی زاخۆ له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌و تۆمه‌تباره له‌ڕێگه‌ی دوو هه‌ژماری سناپچاته‌وه كاری جادوگه‌ری و سحری ئه‌نجامداوه، هه‌ردوو هه‌ژماره‌كه‌شی له‌ناو هاوڵاتیان بڵاوكرابۆوه، له‌كاتێكدا ته‌نها ئامانجی فێڵكردن و وه‌رگرتنی پاره بو له‌هاوڵاتیان".
باسی لەوەشکرد، له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه توانرا ناسنامه تۆمه‌تباره‌كه ئاشكرابكرێت و ده‌ستگیربكرێت، له‌ئێستاشدا له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دانی به‌تاوانه‌كانیدا ناوه كه له‌و رێگه‌یه‌وه هاوڵاتیانی فریوداوه.
ئاماژەی بەوەشکرد، ته‌نها ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و سحرباز و جادوگه‌ره فێڵكردن و فریودانی هاوڵاتیان بوه له‌ڕێگه‌ی سناپچاته‌وه، گوایه له‌به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا خواسته‌كانیان به‌دیده‌هێنێت.