بەهۆی بارانەوە لە چەند شوێنێکی هەولێر ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر، بەهۆی بارانەوە ئاستی ئاو بەرزبووەوە و لە هەندێک شوێنیش ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە.

بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی هەرێم کردووە، لە چەند گەڕەکێکی پارێزگای هەولێر بارانێکی زۆر باری ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە، هەروەها لە چەند کۆڵانێکیش ئاستەنگی هاتووچۆ بۆ شۆفێران دروستبووە.

لە ئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی لەسەر هێڵن بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان.

ساڵی ڕابردوو بەهۆی باران بارینی زۆرەوە ژمارەیەک لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر زیانیان پێگەشت کە لە بەشێکی گەڕەکەکان لافاو دروستبوو.


PM:04:01:03/11/2023