سبەینێ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (ئاب) دەکرێت

بڕیارە سبەینێ شەممە بە وەزارەتی تەندروستی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشتی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت و تا کۆتایی هەفتە مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەشبکرێت. 

بەپێی لیستی دابەشکردنی مووچە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، سبەینێ ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت و ڕۆژی ٩ی ئەم مانگەش بە دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانەنشینی پێشمەرگە کۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی هه‌شت دێت.

دوێنێ حكومەتی فیدراڵ بڕی (٤٥٠) ملیار دیناری رەوانەی هەرێم کرد، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتووشدا (٢٥٠) ملیار دیناری دیکە بنێرێت.


PM:05:03:03/11/2023