تەندروستی غەززە ئامارێکی نوێی قوربانیانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایدەگەیەنێت" تائێستا زیاتر لە ٩ هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی کوژراون". 

وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە، ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" لە سەرەتای هێرشەکانەوە تا ئێستا ٩ هەزار و ٤٨٨ کەس کوژراون کە سێ هەزار و ٩٠٠ کەسیان منداڵن".

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو هەزار و ٢٠٠ راپۆرتی بێسەروشوێنیان پێگەیشتووە و لەنێویاندا هەزار و ٢٥٠ منداڵ لە ژێر داروپەردودان. 

بەپێی ئامارێکی فەرمی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای هێرشەكانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل هەزار و ٤٠٥ كەس گیانیان لەدەستداوە كە (٧٠٠) کەسیان ژن و منداڵن و پێنج هەزار و ٤٣١ کەسی دیكەش برینداربوون.

رۆژی ٧ی مانگی ڕابردوو لە کەرتی غەززەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر ئیسرائیل و دواتر گرژی و پێکدادانە سەربازییەکانی نێوان حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیانپێکرد. 


PM:04:16:04/11/2023