لە سەنتەری شاری هەولێر دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت

بەڕێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لەم مانگەدا لە سەنتەری شاری هەولێر نەوتی سپی دابەشدەكرێت".

ئاری كاكە شین بەرێوبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە" دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیان بەردەوامە و ئێستا لە شەقڵاوە و هەریر و مەسیف و چۆمان و سیدەكان تەواوبووە و لە خەلیفان و ڕەواندز دەستیپێكردووە، لەگەڵ كۆیە و دەورووبەری هەولێر". 

ڕاشیگەیاندووە" لە سۆران و سەنتەری هەولێرە دەستپێدەكات و دابەشكردنەكە بەشێوەیەكی زۆر خێرا دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە (٢١) ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێك لیتر نەوت دابەشدەكرێت، بۆیە بڕیارە ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە دەست بە دابەشكردنی نەوت بكرێت لە سەنتەری شاری هەولێر. 

لە دەرەوەی شار نرخی هەر بەرمیلێك نەوت بە (١٠٥) هەزار دینارە و لە سەنتەری شاریش بە ١٠٣ هەزار و ٥٠٠ دینارە. 


PM:06:15:04/11/2023