گوشت بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم رایگەیاندووە" بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی بۆ فرۆشتنی گۆشت بە نرخی پالپشتیکراو، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەریم رایگەیاندووە"بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی بۆ فرۆشتنی گۆشت بە نرخی پالپشتیکراو، کە کیلۆی ٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی دەکەن بەم نرخە". 

نەوزاد کامیل وتیشی" لیستی بازاڕ و پێویستی هاوڵاتیان ئامادەکراوە و بۆ بەغدا نێردراوە و بەپێی ئەو لیستە بڕی گۆشتەکە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم دابین دەکرێت و هەروەها گۆشتەکە لەگەڵ پسووڵەی بەشەخۆراکدا نابێت و لەدوای گەیشتنی بۆ هەرێم هاوڵاتیان دەتوانن لە بازاڕەکاندا بە نرخی پاڵپشتیکراو بیکڕن".

هەفتەی ڕابردوو، ئەسیر داود غرێری، وەزیری بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، كە چەند ماددەیەكی بەشەخۆراك وەك (شەكر و گۆشت و هێلكە و شیر و ئاردی سفر) بە نرخی پاڵپشتی كراو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكەن.



PM:08:19:04/11/2023