به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی قه‌زای كۆیه ڕایدەگەیەنێت" دابه‌شكردنی ئاوی پاكی خواردنه‌وه له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شاری كۆیه راده‌گیرێت".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاوی قه‌زای كۆیه، ئەمڕۆ یەکشەممە له ئاگادارییه‌كدا بڵاویكرده‌وه" به مه‌به‌ستی به‌ستانه‌وه‌ی هێڵی سه‌ره‌كی ١٢ ئینج ئاوی پڕۆژه‌ی ئاوی (بۆگد - كۆیه) به هێڵی سه‌ره‌كی ١٠ ئینج گه‌ڕه‌كی زانست له‌لایه‌ن كۆمپانیای LBR وه جێبه‌جێده‌كرێت، هه‌روه‌ها چاككردنه‌وه‌ی لیكی بۆری ١٢ ئینجی له نزیك هۆڵی كۆیه سات، بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دابه‌شكردنی ئاو له به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كان راده‌گیرێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوە بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر دابه‌شكردنی ئاو له به‌شێك له‌و گه‌ڕه‌ك و ماڵانه ده‌وه‌ستێت كه ئاوی پاكیان بۆ دابین ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرێت، واته هه‌ر ماڵێك كه ئه‌مشه‌و سه‌ره‌ی ئاوی بوبێت، ٢٤ كاتژمێر سه‌ره‌كه‌ی دواده‌كه‌وێت.