ڤیان سەبری: تا کۆتایی ساڵ یەک ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دیناریتر دەگاتە هەرێم

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە حکومەتی هەرێم و بەغدا رێککەوتنیان کردووە لەسەر ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناریتر و تا کۆتایی ئەمساڵ بڕی یەک تریلیۆن و ٣٠٠ ملیار دیناریتر رەوانەی هەرێم دەکرێت.

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە عێراق  جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی عێراقی پێش کۆتایی مانگی ١١  کۆتا گوژمەی ٧٠٠ ملیار دینارەکە رەوانەی هەڕیم دەکات کە بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت.

ڤیان سەبری بە کەناڵی  (ئێن ئاڕ تی) راگەیاندووە" پێش کۆتایی هاتنی ساڵ بەغدا بڕی یەک ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دینار دەنێرێت وەک شایستەی دارای هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە و رێکارکانی دیکە لە خەرجییەکانی هەرێم".

ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا کە حکومەتی عێراق و هەرێم رێکەوتنیان کردووە سێ ٧٠٠ ملیار دیناریتر بە قەرز رەوانەی هەڕێم بکرێت.

هەروەها رایگەیاند" بەشە بودجەی هەرێم دەبێت بە تەواوی بنێردرێت بەتایبەت شایستەداراییەکان مووچەخۆران،ودابەشکردنی موچە لەرێی بانکەکانەوە پەیوەستە بە هەرێمی کوردستانەوە و هیچ گرفتێک نییە لە ناردنی موچە لەلایەن بەغداوە".

ئەمە لە کاتێکدا بە فەرمی حکومەتەکەی سوودانی تەنها بڕیاری ٢ ترلیۆن و ملیارێک دیناری بە هەرێم داوە.






PM:04:40:06/11/2023