خدر ڕەش ئەحمەدی هونەرمەند و ئەکتەر کۆچی دوایی کرد

ئەمرۆ پێنج شەممە خدر ڕەش ئەحمەدی هونەرمەند و ئەکتەر، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، 
خدر ڕەش ئەحمەدی هونەرمەند و ئەکتەری ناسراوی رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دوایکرد.

خدر رەش ئەحمەدی ساڵی ١٩٥٧ لە شاری مەهاباد لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٦ـەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، لە ١٢٥ فیلم، کورتەفیلم و شانۆیدا بەشداریکردووە، ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشی درێژخایەنەوە کۆچی دوایی کرد.


PM:07:48:09/11/2023