دژەتیرۆری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی دەربارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەریر بڵاوکردەوە و گروپێکیش به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر ڕاگەیاندا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر ١٩:١٥، لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە ٢٠-١٠-٢٠٢٣چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە".
لە کاتێکدا گروپی الإسلامیه فی العراق به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌ریر له هه‌ولێر راگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، ئامانجه‌كه‌یان پێكاوه.
"المقاومه الإسلامیه فی العراق" له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌ڕێگه‌ی دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا (هه‌ریر)یان له هه‌ولێر كردۆته ئامانج و ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان پێكاوه".
لە دوای شەڕی نێوان ئیسرائیل وفەلەستین، ماوەیەک بەبەردەوامی هێرشدەکرێتە سەر دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەریر کە بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانانی لێیە.