هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: "هاتنە ناوەوە بۆ ناو شار قەدەغەیە".

 لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی بارهەڵگر ئاگاداردەکاتەوە کە هاتنەناوەوە بۆ ناو سەنتەری شار لە کاتژمێر ۷:٠٠ی ئێوارە بۆ ۹:٠٠ ی بەیانی قەدەغەیە.

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت:" ئەم بڕیارە لە پێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغییە لەکاتی چوونە سەرکاری فەرمانبەران".


AM:08:11:10/11/2023