شەپۆلێکی باران بارینی بەخوڕ و تەرزە ڕوو لە هەرێم دەکات

کەشناسێکی شارەزا ڕایدەگەیەنێت" شەپۆلێكی باران بارینی بەخوڕ و تەرزە و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە". 

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند" كاریگەری ئەو شەپۆلەی پێشبینی دەكرێت ناوچەكانمان بگرێتەوە لە یەكگرتنی دوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور پێكدێت بە ھاتنی شێی بەرز و چڕبوونەوەی لەسەر ناوچەكانمان لە ماوەی ١٥ بۆ ١٨ مانگ". 

دەشڵێت" ئەگەری بارانبارینێكی زۆر و بەرچاو دەبێت ھەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ بێ جیاوازی و شێوازی دابارینەكان زیاتر بەخوڕ دەبن لەگەڵ چالاكبوونی ھەورەبروسكە، جاروبار بارینی تەرزەشی دەبێت لەگەڵ دروستبوونی لافاو لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەگەرێكی كراوە دەبێت لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا". 

وتیشی" ھاتنی ئەم شەپۆلە بۆسەر ناوچەكانمان دڵخۆشكەرە و دەرگای كرانەوەی بارانی زیاتر دەبێت لە داھاتوودا، كە لە ماوەی ڕابردووشدا بەھۆی ھەندێ ھۆكار و گۆڕانی كەشوھەوا ئەم پێشھاتانە دواكەوت و پێشبینیەكان بەو جۆرەبوون كە لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوودا و سەرەتای ئەم مانگە بارانێكی زۆر ببارێت". 


PM:06:01:10/11/2023