سبەینێ دابەشکردنی نەوت لە سنووری قەزای چەمچەماڵ دەستپێدەکات

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ لە تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو و قەرەناو نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت". 

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ یەکشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ناحیەکانی تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو و شارەدێی قەرەناو نەوتی سپی دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن و پێویستە کارتی زیرەکی نەوت و کۆپی ناسنامە یان کارتی نیشتیمانیان پێبێت، نەوتەکەش بە (١٠٤) هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییانەی ناوەندی شاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کە نەیانتوانیوە نەوت وەربگرن، سبەینێ لە بەردەم هۆڵی بۆنەکانی سالار فەقێ محمد لە گەڕەکی ئاسود نەوتیان پێ دەدرێت.


PM:06:15:11/11/2023