ئەمڕۆ لە سنووری قەزای چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت"ئەمڕۆ لە تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو و قەرەناو نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت". 


ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە ناحیەکانی تەکیە و ئاغجەلەر و سەنگاو و شارەدێی قەرەناو نەوتی سپی دابەشدەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان هەیە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن و پێویستە کارتی زیرەکی نەوت و کۆپی ناسنامە یان کارتی نیشتیمانیان پێبێت، نەوتەکەش بە (١٠٤) هەزار دینار بە هاوڵاتییان دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاوڵاتییانەی ناوەندی شاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش کە نەیانتوانیوە نەوت وەربگرن، سبەینێ لە بەردەم هۆڵی بۆنەکانی سالار فەقێ محمد لە گەڕەکی ئاسود نەوتیان پێ دەدرێت.



AM:08:58:12/11/2023