پسپۆرێکی بواری کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات لە ٢٠ ی تشرینی دووەمەوە شەپۆلێکی سەرما روو هەرێم بکات و بارانێکی زۆر دەبارێت و پەڵە دەدات و بەفریش لە چەند ناوچەیەک دەبارێت.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی پێشبینی دەکات کە هەرێم رووبەڕووی شەپۆلێکی کەش و ھەوای باراناوی و سارد دەبێتەوە، یەکەمدا لەنێوان ١٥بۆ ١٨ی مانگ کە پێشبینی بارانی مامناوەند و باش دەکرێت لەسەرجەم ناوچەکاندا کە بەشێوەیەکی پچر پچر کاریگەری ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلەی سەدی.
ئەو پسپۆرە پێشبینی دەکات لە شەپۆلی دووەم لە ١٩ و ٢٠ی مانگەوە نزمە پاڵەپەستۆیەکی قوڵ لە دەریای ناوەراستەوە روولە هەرێم دەکات کە لەگەڵیدا بارستە ھەوایەکی سارد و شێداری ئەبێت، لەم قۆناغەدا ئەگەری دابارینی بارانێکی زۆر و زیاتر ئەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرما و ساردبوونی کەش و ھەوای ناوچەکە و بارینی بەفریش لەناوچە شاخاویە بەرزەکاندا.
ئاراز جەبار پێشبینی دەکات کە لەو دوو شەپۆلەدا پێشبینی بارانی پێویست بۆ پەڵە و زیاتریش دەکرێت.