چەمچەماڵ.. بەهۆی تەقینەوەی مۆلیدەیەکی کارەبا هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی تەقینەوەی مۆلیدەیەکی کارەبا لە ناحیەی شۆڕشى سەر بە قەزای چەمچەماڵ هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئێوارەى ئەمڕۆ، بەهۆى تەقینەوەى مۆلیدەیەکى ئەهلی، لە ناحیەی شۆڕش هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٥ ساڵ کە خاوەنى مۆلیدەکە بووە گیانى لەدەستداوە". 

تائێستا نازانرێت بەهۆی چییەوە تەقینەوەکە رویداوە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینى راستى ڕووداوەکە دەستیپێکردووە. 


PM:07:01:13/11/2023