به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ له كاتی كاركردندا، به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه لە سلێمانی كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ لە بەردەم پڕۆژەى نییشتەجێبوونى شاری ڕۆشنبیری لە پارێزگای سلێمانی، لە کاتی کارکردن‌دا، بەهۆی تەزووی كارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دوو کرێکارە سەرقاڵى هەڵدانەوەى سەرى مەنهۆڵ بوون و بەهۆیەوە تەزووى کارەبا لێیداون.
دوای ڕووداوەکە تیمەكانی بەرگری و فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بریندارەكەیان ڕەوانەی نەخۆشخانە شۆڕش كردووە و ئه‌و كه‌سه‌شی گیانی له‌ده‌ستداوه ره‌وانه‌ی پزیشكی داد كراوه.