سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له یادی دامهزراندنی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" له ئێستادا سلێمانی و تهواوی كوردستان كۆمهڵێك مافیا و قهوته بهڕێوهیان دهبهن".
شاسوار عهبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئهمڕۆ سێشهممه پهیامێكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند" هەموو ئەوانەی سلێمانییان وێران کردوە، ئەمرۆ بە قسەی زل یادی سلێمانی دەکەنەوە، لە کاتێکدا کەسیان نەیانتوانیوە پرۆژەیەکی جوان بۆ ئەم شارە و خزمەتێکی جوانی ئەم شارە و خەڵکەکەی بکەن".
دەشڵێت" لە ئێستادا سلێمانی و تەواوی کوردستان کۆمەڵێک مافیا و قەوتە بەڕێوەی دەبەن، سەروەتی ژێر ئەرز و سەرئەرز و سنورەکانی دەدزن، ناوبازاری سلێمانی و شارەکانی تریش وێران بوە لە بێ بازاری و سەرانەسەندن لە کاسبکار و دوکاندار، خوێندن و پەروەردە و زانکۆکانی سلێمانی و تەواوی هەرێم وێران بوون و بەحزبی کراون لەسەردەمی حوکمی ئەمانەدا".
شاسوار عهبدولواحید ڕاشیگەیاندووە" نەخۆشخانەکانی شار کەس چارەسەر ناکەن و خەڵکی سلێمانی دەبێت بە پارە لە نەخۆشخانەی ئەهلی چارەسەر وەربگرن، لە کاتێکدا پێش حوکمرانی ئەم دەسەڵاتە خراپەی پارتی و یەکێتی، هیچ کام لەو سێکتەرانە وا وێران نەبوون بە قەد ئێستا".
"شیرازەی خێزان، دۆخی دەروونی خەڵک و سەقامگیری، لەوپەری خراپیدایە"، (شاسوار عهبدولواحید وادەڵێت)
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٣٢ ساڵی حکومڕانی کوردیدا، تا ئێستاش سلێمانی یەک شەقامی ٦٠ مەتری هەیە کە کاتی خۆی بەعس لە ساڵی هەشتاکان دروستیکردووە، برۆ سەیری شۆستە و شەقامی شارەکە بکەن ئینجا پیرۆزبایی بکەن، لە بری پیرۆزبایی وەڵامی داخوازی مامۆستایان و مووچەخۆران بدەنەوە و خەمی سەدان هەزار خوێندکار بخۆن کە جانتاکانیان تۆزی لێ نیشتووە.
سەرۆکی نەوەی نوێ لە بەشێکی دیکەی بڵاوکراوەکەیدا ئهوهشی وتووه" لە سەردەمی حوکمڕانی ئەم قەوتانەدا، دەیان گەنجی بێتاوانی ئەم شارە بە گولەی پارتی و یەکێتی کوژراون لە کاتی خۆپیشانداندا بۆ داوای مافی خۆیان چەندین رۆژنامەنووس تیرۆرکراون، ئێستاش ئەوانەی بە شەو و رۆژ خەریکی دزی و تاڵانی ئەم شارە و تەواوی کوردستانن، دێن روقایمانە یادی دەکەنەوە، وەک ئەوەی خەڵکی بێتاوانی سلێمانی وای لەم شارە کردبێت".